بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووسیا دەهەژێنێت: هۆشداری تسونامی درا

لە کەنارئاوەکانی ناوچەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.٧ و ٧.٤ روویان دا. دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.
دامەزراوی لێکۆلینەوەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا لەبارەی بوومەلەرزەکان لە کەنارئاوەکانی هەرێمی فیدڕاڵی ڕۆژهەڵاتی دووری رووسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەزگاکە راگەیاند، بوومەلەرزەی یەکەم کە بە گوڕی ٦.٧ رووی دا خەتەری تسونامی لەگەڵ خۆی نەهێناوە بەڵام بوومەلەرزەی دواتر کە بە گوڕی ٧.٤ رووی دا مەترسی تسونامی هەیە.
دەزگاکە هۆشداری دا لەوەی کە شەپۆلی زیانبەخشی تسونامی لە زەریای هێمن، لە کەنارەکانی پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی، لە ناوچەگەلێک کە نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی بوومەلەرزەکەوە دوورە، ڕووبدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.