لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ١٢ هاوڵاتی غەززەیی شەهید بوون یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشە وەحشیەکانی بۆ سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانی ١٢ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو.
ئەمڕۆ بەیانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گەڕەکی نوسەیرات لە غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا و هەنێکیان ئافرەت بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر باڵەخانەیەکی شوقەیان لە ناوچەی سەواحرا لە ڕۆژئاوای گەڕەکەکە کردووەتە ئامانج. لەنێو ئەو تەرمانەی دوای هێرشەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلعەودە، منداڵێکی ساوا هەبووە، هەروەها ٧ کەسیش بریندار بوون.
ڕاگەیەندرا کە لەو هێرشەدا عومەر سەید ئلعەقل بەرپرسی ناوچەی نوسەیرات و بنەماڵەکەی گیانیان لەدەستداوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
لە کاتێکدا حکومەتی خۆجێیی لە غەززە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ڕێڕەوی مرۆیی بەپەلە دابمەزرێنن، دەسەڵاتی فەلەستین هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەنگاوی کاریگەر و خێرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون.
لە وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی گەردەلوول بەڵێمێک نوقم بوو. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە کەنارئاوەکانی ناوچەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.٧ و ٧.٤ روویان دا. دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.