راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەبارەی سوەیدا

وەزارەتی ناوخۆی سوریا سەبارەت بە شەڕ لە سوەیدا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە لە ناوەندی شارەکە ئەمنیەت مسوگەڕ کراوە.
نورالدین ئەلبابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند کە گرژی چەکداری لە شاری سوەیدا کۆتایی هاتووە.
وتەبێژەکە جەختی لەوە کرد کە بۆ مسوگەڕکردنی ئاگربەست زۆر هەوڵ دراوە و لە باکوور و ڕۆژئاوای شارەکە هێزەکانی ئاسایش جێگر بوونەتە. بابا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی چەکداری هۆزەکان لە ناوچەکە دوورخراون.
بەرپرسان باس لەوە دەکەن کە چالاکییەکان بۆ ئاساییکردنی دۆخی ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.