تەڵەی خوێناوی لە خاڵە بەناو هاوکارییەکان لە غەززە: ٨٩ شەهید

لەو هێرشانەی کە لە لایەن داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر بەناو خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان و خێوەتەکانی نیشتەجێکردنی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە ئەنجام دران ٨٩ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بەیاننامەی سەبارەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە نزیک خاڵە بەناو دابەشکردنی یارمەتییەکانی سوپای داگیرکەر چاوەڕێی وەرگرتنی پێداویستی خۆراک بوون.
لە باشووری شاری ڕەفەح، سوپای داگیرکەر تەقەی لە فەلەستینییەکان کرد کە لە نزیک بەناو دامەزراوەی فریاگوزاری مرۆیی غەززە، کە لەلایەن ئەمریکا - رژێمی سەهیۆنی کۆنترۆڵ کراوە و بە تەڵەی مەرگ وەسف کراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەکانی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس لە باشوور کەرتی غەززە ٥ کەس شەهید بوون و ٤ کەسی دیکەش لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ناوچەکانی دیکەی شارەکە شەهید بوون.
لەئەنجامی هێرش سەر خێمەی خەڵکی مەدەنی ئاوارە لە شاری خان یونس لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە ٣ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر جیبالیا ٢ کەس و لە ئەنجامی هێرش سەر خێمە و قوتابخانەیەک لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر دوو خاڵ کە فەلەستینیەکان لە ناوچەی زەیتون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کۆبوونەتەوە، ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. هەروەها لە هێرشەکەدا لە ڕۆژئاوای شارەکە کەسێک شەهید بووە.
بەهۆی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باڵەخانەیەکی شوقەیی لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا، خەڵکێکی زۆر بریندار بوون.
ماڵێک لە گەڕەکی شێخ رضوان لە باکووری شاری غەززە و شوقەیەک لە ناوەڕاستی شارەکە کرانە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس شەهید بوون کە ٣یان ئافرەت و یەکێکیان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر عەرابەیەک لە نزیکەی شاری غەززە ٤ کەس شەهید بوون.
ناوچەیەک کە خەڵکی سڤیل تێیدا لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کۆبوونەتەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سوپای داگیرکەر ماڵێکیان لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کرد و ١٢ کەس شەهید بوون.
داگیرکەران تەقەیان لە خەڵکی سڤیل کرد کە هاتبوونە ناوەندی بەناو دابەشکردنی یارمەتییەکان لە نزیک ڕێڕەوی نەتزەریم لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران کە ناوچەیەکی مەدەنی لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج، ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی گەردەلوول بەڵێمێک نوقم بوو. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە کەنارئاوەکانی ناوچەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.٧ و ٧.٤ روویان دا. دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشە وەحشیەکانی بۆ سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانی ١٢ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو.
وزیری دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی وەسف کرد و وتی، "پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە."