ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای ئاگربەست دەکات

دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا راگەیاند کە وڵاتەکەی شوێنی پڕۆژەی دابڕانخوازی نییە و داوای بە هەڵوێستەوە یەکبڕانە لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا هەوڵبدەن بۆ هاندانی تایفەگەری. ئەم قسانە دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمەلایەنە لە پارێزگای سویدای باشوور هاتە ئاراوە کە دەستبەجێ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەلشەرع رایگەیاندووە کە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی گرژیەکانی لە سویدا و دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەی زیاتر کردووەتەوە. هەروەها تیشکی خستە سەر بانگەوازی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستوەردان لە دۆخی سویدا و جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی سوریا تاکە دەسەڵاتە کە توانای پاراستنی سەروەری و دەسەڵاتی خۆی هەیە لە سەرانسەری خاکەکەیدا.
سەرۆک کۆماری سوریا دەستخۆشی لە عەشیرەتەکان کرد بۆ هەڵوێستی قارەمانانەیان و داوای پابەندی تەواوەتی بە ئاگربەستەکە کرد و وتی، "ئەم پرۆسەیە ناسکە پێویستی بەوەیە هۆزەکان و دروزەکان پێکەوە بوەستن." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە زۆرینەی خەڵکی سویدا لە لای دەوڵەت بوون و تەنیا بەشێکی بچووک هەڵوێستێکی جیاوازیان دەربڕیوە و وتی، "هەڵەیە لەسەر بنەمای کردەوەی کەمینەیەک حوکم لەسەر هەموو دروزەکان بدرێت."
ئەلشەرع جەختی لەوە کردەوە کە هێزی دەوڵەت لە یەکڕیزی گەلەکەیدایە و گرنگی دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ هەمووان دەربڕی.
حکومەتی سوریا داوای جێبەجێکردنی دەستبەجێ و تەواوەتی ئاگربەست لە سویدا دەکات و هۆشداریشیدا لەوەی هەر پێشێلکارییەک بە هێرش بۆ سەر سەروەری وڵاتەکە هەژمار دەکرێت.
هێزە ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە لە هەندێک ناوچە دەستیان بە کارکردن کرد.
ئەنجوومەنی هۆزەکانی سوریاش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بڕیاری ئاگربەستی دەوڵەتی سوریا راگەیاند. ئەنجومەنەکە رایگەیاند کە دەوڵەت لە ڕووی یاساییەوە کارامەیە بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی خێڵەکی. بەڵام ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەند نەبێت بە ئاگربەستەوە، ئەوا ئامادەکاریی پێویست دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.