ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٨ هەزار و ٧٦٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٩٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥١١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٨ هەزار و ٧٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.