سوریا: هێزی تایبەت ڕەوانەی سوەیدا دەکرێت

سوریا رایگەیاند کە هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا کە تادێت زیاتر بووە و زۆر کەسی کوشتووە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سوەیدا، ئامادەن هێزی تایبەت بنێرن بۆ ناوچەکە.
بەهۆی پێکدادانەکانی شاری سوەیدای سوریاوە هەنگاوێکی گرینگ لە لایەن حکومەتی سوریاوە نرا.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، ئامادەن هێزی تایبەت بنێرن بۆ سویدا.
تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هاوپەیمانی هێزەکانی عەشیرەتی عەرەبی و بەشێک لە گروپە دروزەکان لە باشووری پارێزگای سویدا، لانیکەم ٣٢١ کەس کوژراون.
بەگوێرەی بەیاننامەکە کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی خەڵکی سڤیل لە سوریا بەڵگە دەکات، لانیکەم ٣٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٦یان منداڵ و ٩یان ئافرەت بوون و زیاتر لە ٤٣٦ کەسیش لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان ١٣-١٨ی تەمموز لە سوەیدا برینداربوون.
لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری پارێزگای سوەیدا پێکدادان لە نێوان هاوپەیمانییەکی عەرەبی بەدەوی و هێزەکانی خێڵەکی و بەشێک لە گروپە دروزەکان بەردەوامە.
لە ١٣ی تەمموزدا لە پارێزگای سویدا لە باشووری سوریا پێکدادان لەنێوان هۆزە عەرەبەکان و بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی دروز رووی دا.
بەهۆی هێرشی بەشێک لە گروپە دروزییەکان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی سوریا کە بۆ ناوچەکە جێگیرکراون، دەیان سەرباز گیانیان لەدەستدا.
دوابەدوای پەرەسەندنی تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە گروپە چەکدارە ناوخۆییەکانی دروز، ئاگربەست لە نێوان ئەو لایەنانەدا ئەنجام درا.
لەگەڵ تێکچوونی خێرای ئاگربەست، سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە و هێزە ئەمنییەکانی سوریای کردە ئامانج.
لە ١٦ی تەمموزدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی سوریا، بارەگای ئەرکانی گشتی و وەزارەتی بەرگری.
هەر لەو ڕۆژەدا ئاگربەست لە نێوان حکومەت و گروپە خۆجێییەکان لە سوەیدا گەڕێنرایەوە و فڕۆکە جەنگییەکانیش هێرشیان کردە سەر دیمەشق و دەرعا.
دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنە، دوێنێ جارێکی دیکە پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا هەڵگیرسا، لەکاتێکدا هەندێک لە گروپە چەکدارەکانی دروز دەستیانکرد بە ئاوارەکردنی بەزۆر عەرەبی بەدەوی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ئابادان کەسێک گیانی لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.