لە کەمینەکانی هاوکاری غەززە ٢١ کەس شەهید بوون: ١٥ کەس بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە، ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بە گازی فرمێسڕێژی ژەهراوی و تەقەکردن ٢١ کەس شەهید بوون. ١٥ کەس لە شەهیدەکان بەهۆی گازی ژەهراوی خێنکان.
میدیا خۆجێیەکان باسیان لەوە کرد، هەزاران کەس کە لە خاڵی دابەشکردنی بەناو هاوکارییەکان چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون تووشی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بوون.
بەهۆی قەرەباڵغی شوێنی رووداوەکە و زیادبوونی گاز بۆ یەکەم جار ئەوەندە کەس بەجارێکدا گیانیان لەدەستدا. ئەو ناوچەیانەی گوایە بۆ دابەشکردنی هاوکاری دامەزراون گۆڕاون بە کەمینێک بۆ کوشتنی فەلەستینییەکان.
ئۆفیسی مافەکانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ڕۆژ پێشتر لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە کۆتایی مانگی ئایارەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم ٧٩٨ کەس بەهۆی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوونەتە.
هەروەها لە سەرەتای مانگ ١٦٩ ڕێکخراوی هاوکاری لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا باسیان لەوە کردبوو کە کۆتایی بە چالاکییەکانی سیستەمی هاوکاری رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا بهێنرێت کە لە ژێر ناوی "وەقفی هاوکاری مرۆیی غەززە" چالاکییەکانی بەڕێوە دەبات کە هەموو ڕۆژێک تووشی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.