هودا پار: گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی سەهیۆنیزم بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستییەکە

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام لە دژی سەهیۆنیزم وێنەی یەکگرتن پێشان بدەن و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی سەهیۆنیزم بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستییەکە."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕاسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵات کرد.
دەمیر لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکانی گەندەڵی لە دژی شارەوانییەکان وتی، "ئەو کەسەی گەندەڵی دەکات لە کام حیزب بێت، -جەهەپە بێت، ئاک پارتی بێت، ئییی پارتی بێت یان حیزبێکی دیکە- دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و تەواوی رێکارەکانی یاسایی لە دژی جێبەجێ بکرێت."
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەنێک ناوچەکان وشکەساڵی هەیە و بەهۆی بەرزبوونی پلەی گەرما لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا پارەی کارەبا زۆر دێت و دەبێت لەمبارەیە دەوڵەت هاوکاری بە خانەوادەکانی کەمدەرامەت بکات.
دەمیر لەبارەی ڕۆژەڤی دەرەوە باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر سوریا کرد و بانگێشتی وڵاتانی ئیسلام کرد کە لە دژی ئەم رەوشە دەستبەکار بن.
"گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی سەهیۆنیزم بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستییەکە"
دەمیر لە راگەیەندراوەکەی ئیدانەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا کرد و وتی، "ئەم جۆرە هێرشانە جارێکی دیکە نیشانیان دا کە هیچ وڵاتێک لە ناوچەکە لە خراپی و هێرشەکانی سەهیۆنیزم لە ناو ئەمنیەتدا نییە؛ نابێت لە ناو ئەمنیەتیشدا بێت. لێرە راستیێک هەیە کە بە ئاشکرا دەبینرێت: باندی تیرۆری ئیسرائیل تەنها لە زمانی هێز تێدەگات. لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئێران ئەمەمان بە شێوەیەکی ئاشکرا بینی. کاتێک توندی لە بەرامبەر خۆی بینی راستەخۆ دەستی بە هاواری ئاگربەست کرد. بۆیە دەبێت لە هەمووی ئەم رەوشانە پەند وەربگرین و وڵاتانی ئیسلام لە دژی سەهیۆنیزم وێنەی یەکگرتن پێشان بدەن و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی سەهیۆنیزم بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستییەکە. بە پێچەوانە لەم جوگرافیایە هیچ وڵاتێک لە خراپی ئیسرائیل و ئەمریکای هاوکاری ئیسرائیل و هاوکارەکانی دیکەیان ئەمن نابێت. ئەمە وەک راستیێکە دەبێت ئاگامان لێبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا وتی، "دەبێت وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی هێرشکارانەی رژێمی داگیرکەر کە ئیتر گۆڕاوە بە داگیرکاری فیعلی بێ دەنگ نەبن."
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار راگەیاند، "ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا لە قۆناغێکدا کە بەرخۆدانی چەکدارانە گەشتووە ئاستی لەناوچوونیش بەردەوامە لە داگیرکاری سیستەماتیک."