هودا پار ئیدانەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا دەکات

حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا وتی، "دەبێت وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی هێرشکارانەی رژێمی داگیرکەر کە ئیتر گۆڕاوە بە داگیرکاری فیعلی بێ دەنگ نەبن."
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئیدانەی هێرشەکان کرد.
حوسێن ئیمیر لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە بەهانەی دورزییەکان ئەنجام دەدرێت وتی، "دەبێت وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی هێرشکارانەی رژێمی داگیرکەر کە ئیتر گۆڕاوە بە داگیرکاری فیعلی بێ دەنگ نەبن."
"رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گرژییەکان وەک دەرفەتێک هەڵسەنگێنێت و بەردەوامە لە هێرشەکان"
ئیمیر بە توندی ئیدانەی هێرشەکان کرد و وتی، "رژێمی داگیرکەر گرژییەکانی نێوان دورزییەکان و بەدەوییەکان لە باشووری سوریا وەک دەرفەتێک هەڵسەنگێنێت و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر سوریا و هاوسەنگی ناسک لە ناوچەکەدا زیاتر تێکدەدات."
"ئەم هێرشانە بەڵکو هەنگاوی مەترسیدار پێکدەهێنن کە هەڕەشە لە ئاشتی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەکەن"
ئیمیر ئاماژەی بەوە کرد کە سوریا دوای شەڕێکی ناوخۆیی درێژخایەن دەستی بە هەوڵەکانی مسوگەڕکردنی سەقامگیری کردووە و وتی، "لەم ماوەیەدا دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە ڕێگەی کەمینەکانەوە و تێکدانی بوژانەوەی وڵات ستراتیژێکی داگیرکاری ڕوونە. ئەم هێرشانە نەک هەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەڵکو هەنگاوی مەترسیدار پێکدەهێنن کە هەڕەشە لە ئاشتی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەکەن."
ئیمیر لە کۆتایی بانگیشتی وڵاتانی ناوچەکە کرد کە لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ دەنگ نەبن و وتی، "پڕۆسەی بوژانەوەی سوریا دەبێت بە شێوەیەکی چالاکانە پشتیوانی بکرێت. ئەم هەوڵانەی ناسەقامگیری، کە لە ڕێگەی کەمینەکانەوە ئەنجام دەدرێن، نەک تەنها ئاسایشی سوریا بەڵکو هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشە لە ئاسایش دەکەن. گەلی سوریا نابێت ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی ساڵانی درێژخایەنی وێرانکاری بدات و هەموو لایەنەکان بە پێی بنەماکانی ئاشتی و سەروەری مامەڵە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام لە دژی سەهیۆنیزم وێنەی یەکگرتن پێشان بدەن و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی سەهیۆنیزم بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستییەکە."
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار راگەیاند، "ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا لە قۆناغێکدا کە بەرخۆدانی چەکدارانە گەشتووە ئاستی لەناوچوونیش بەردەوامە لە داگیرکاری سیستەماتیک."