دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد و یەتیم ئەلیی ئەوروپا لە وڵاتی چاد هاوکاری خواردن بە سەر نزیکەی هەزار خانەوادە دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد و یەتیم ئەلیی ئەوروپا لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبەن پێکەوە لە وڵاتی چاد کەمپێکی پەنابەران لە نزیکەی سنووری سوودان کە نزیکەی ٦٠٠ کەس تێدا دەژین هاوکاری خواردن بە سەر نزیکەی هەزار خانەوادە دابەش کرد.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتیی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "لێرە نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس هەن کە بەهۆی شەڕ لە سوودان هەڵاتوون و پەنایان بە ئێرە بردووە. لەگەڵ رێکخراوی خوشک یەتیم ئەلیی ئەوروپا هاتینە ئێرە. بە ڕاستی خوشک و براکانمان پێویستیان بە هاوکاری هەیە. لە سەدا ٨٠ی مرۆڤەکانی ئێرە ئافرەت و منداڵن. خوشک و براکانمان لێرە پێویستیان بە هاوکاری خۆراک و چادر هەیە. بە پێی زانیارییەکانی کە دەستمان کەوتووە، لێرە نزیکەی ٨٠٠ منداڵ بەهۆی برسێتی رووبەڕووی خەتەری مەرگ بوونەتەوە. بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین کە دەستی هاوکاری بۆ ئێرە درێژ بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گیانیان لە دەست دا.
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.