سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
سەرکان رامانلی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جەهەپە و وتی، "حیزبێک کە لە رۆژێک کە دامەزراوە هەموو کاتێک بە ستەم بە گەل، کۆمەڵکوژی، دیکتاتۆریەت، گەندەڵی، هەراسانکردنی ناوخۆیی حیزب و پلان و کۆمپلۆکان یاد دەکرێت فەرق ناکات سەد ساڵە بێت یان هەزار ساڵە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێوە هەرچیش بکەن گەل ئێوە دەناسێت و دەزانێت کە ئێوە خاوەن چ بیر و باوەڕیێکن و دواتر وتی، "لە راستیدا عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
ئوموت ئاکدۆغان پەرلەمانتاری جەهەپەیی لە پەرلەمانی تورکیا ئیسلام و مسوڵمانەکانی کردبوو ئامانج و وتبووی، "ئەی زاڵمەکان، پارێزگار یان قازی بن؛ ئێوە کارەکانی بەتاڵ لەو دونیایە دەکەن. ئێوە ١٤٠٠ ساڵە ئەم کارە دەکەن. کاتێک نەسیمی، مەنسوری حەلاج و قوبیلایتان کوشت ئەم کارەتان ئەنجام دا."
ئەم راگەیەندراوەی ئاکدۆغان بووبوو هۆی ناڕەزایەتی هەنێک لە پەڕلەمانتاران و شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری هودا پار داوای قسە کردبوو و وڵامی ئاکدۆغانی دابوو.
دەمیر لە وتارەکەی وتبووی، "کەسێک کە ئیدعا دەکات کە پەرلەمانتاری گەلی وڵاتێکە لە سەدا ٩٩ی مسوڵمانە و لە کورسی پەرلەمانی گەل قسە دەکات سووکایەتی بە ئیسلام و مسوڵمانەکان دەکات و دەڵێت کە ئەم رەوشە ١٤٠٠ ساڵە بەردەوامە. مافی ئەو کەسە نییە کە ئەم سووکایەتیانە بکاتە. بۆیە دەبێت ئەو پەرلەمانتارە لە کورسیی پەرلەمان داوای لێبوردن لە تەواوی مسوڵمانەکان بکات. ئەگەر ئەم کارە نەکات دەبێت ئەم پەرلەمانە ئەمڕۆ کار نەکات. سیاسەت شتێکی دیکەیە، سووکایەتی کردن بە باوەڕی و بەهاکان شتێکی دیکە. جەهەپە لە رۆژێک کە دامەزراوە سیاسەت وەک هێرش سەر بەهاکانی مسوڵمانەکان دەبینێت. بانگێشتی جەهەپە دەکەم کە واز لەم سیاسەتەکە بهێنێت."
دواتر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپە قسەی کردبوو و دواتر شاهزادە دەمیر دووبارە قسەی کردبوو و وتبووی، "دووبارە بوختان دەخرێتە ئەستۆی حیزبەکەمان. جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپە سیاسەت وەک هێرش سەر ئەوانەی وەک ئەو بیر ناکەن دەبینێت. ئێمە بوختان ناخەین ئەستۆی هیچ کەس؛ لێرە لە پێش چاوی ٨٥ ملیۆن مرۆڤ سووکایەتی بە ئیسلام کرا. ئەگەر بەردەوام بن لە سووکایەتی و هێرش سەر کەلتوور و بەها و باوەڕی کۆمەڵگا بە ئیزنی خودا ئێمە لە دژی خۆیان دەبینن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.