لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر کەمپێکی مەدەنییەکان لە ویلایەتی کیڤووی باکووری وڵاتی کۆنگۆ لانیکەم ١٢ کەس کوژران و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
هێرشی بۆمبی بۆ سەر ٣ کەمپ لە شاری گۆمای پایتەختی ویلایەتی کیڤوی باکووری وڵاتی کۆنگۆ ئەنجام درا.
نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی وەک پێشڵکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی نێودەوڵەتی وەسف کرد.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
سوپای وڵات راگەیاند کە گروپی M23 کە ئیدعا دەکرێت پەیوەندیی لەگەڵ رواندا هەیە بەرپرسیارە لە هێرشەکە.
بەهۆی هێرشەکە سەرۆکی وڵات کە لە ئەوروپا بوو ناچار مایەوە سەردانەکەی بەتاڵ و بگەڕێتەوە وڵات.
نوێنەرایەتی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک کە بە مۆنۆسکۆ ناسراوە، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی.
وابڕیارە مۆنوسکۆ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا دواجار لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بەجێبهێڵێت و بنکە و کەلوپەلەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر پلانی سێ قۆناغی کشانەوەدا ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بکات.
بینتۆ کیتا، سەرۆکی رێکخراوی مۆنوسکۆ رایگەیاند کە "بانگەوازی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەموو گروپە چەکدارەکانی رۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دووپات دەکەمەوە کە دەستبەجێ هەموو دوژمنایەتییەکان ڕابگرن و بەبێ مەرج چەکەکانیان دابنێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.