حەماس راگەیاند کە بە ئەرێنی تەماشای پێشنیارییەکانی ناوبژوانەکان بۆ ئاگربەست دەکەن و ئەمڕۆ بۆ دانوستان دەچنە قاهیرە.
حەماس راگەیاند کە لە ئەنجامی پەیوەندییەکانی کۆتایی لەگەڵ میسڕ و قەتەر بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست ئەمڕۆ شاندێکی دەچێتە قاهیرە.
حەماس لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە بەڕێوبەرایەتی حەماس بە رووحێکی ئەرێنی پێشنیارەکانی ئاگربەست هەڵدەسنگێنێت و بە هەمان رووحە دەچێتە قاهیرە بۆ رێککەوتن."
لە بەردەوامی جەخت لەوە کرا کە حەماس پێداگرە لە بەرامبەر کۆتایی هاتنی گشتیی هێرشەکان، کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر، گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستپێکردنی هاوکارییەکان و ئاوادانکردن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا بناغەی بیری ئاو دادەنێت و ناوی شەهید ریم منداڵێکی فەلەستینی لە بیرەکە دادەنێت کە باپیرەکەی وەکو "گیانی گیانم" ناوی دەبرد.
کەشتیێک کە چەک دەگواستەوە بۆ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای کرد کە بچێتە بەندەرەکانی ئیسپانیا بەڵام حکوومەتی وڵات داواکەی رەتکردەوە.