لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە ٤یان منداڵن.
چەتەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانووی خانەوادەی شاهین. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە ٤یان منداڵ و یەکێکیان ئافرەت بوو.
دوای راگەیەندراوی بنیامین نەتانیاهۆ لەبارەی هێرش سەر رەفەح فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر دەستیان بە هێرش سەر شاری رەفەح کردووە کە سەدان هەزار ئاوارە تێدا دەژین.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٩٦ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە کە لانیکەم ١٤ هەزار و ٦٨٥یان منداڵ و ٩ هەزار و ٦٧٠یان ئافرەتن و ٧٧ هەزار و ٨١٦ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا بناغەی بیری ئاو دادەنێت و ناوی شەهید ریم منداڵێکی فەلەستینی لە بیرەکە دادەنێت کە باپیرەکەی وەکو "گیانی گیانم" ناوی دەبرد.
کەشتیێک کە چەک دەگواستەوە بۆ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای کرد کە بچێتە بەندەرەکانی ئیسپانیا بەڵام حکوومەتی وڵات داواکەی رەتکردەوە.