وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، "لە ئەنجامی بەشی دووەمی رێنامییەکانی دەولەتی کاروباری هاوردە کردن و هەناردە کردن لەگەڵ ئیسرائیل راگیراوە."
وەزارەتی بازرگانی تورکیا راگەیاند کە بازرگانی لەگەڵ رژیمی داگیرکەر راگیراوە و تا کاتێک رژێمی داگیرکەر رێگە بە گواستنەوەی بەردەوامی هاوکارییەکان بە غەززە نەدات تورکیا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارەکەی.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە بۆ ئەوەی کاریگەری بڕیارەکە بە سەر برا فەلەستینییەکان کە ناچارن لە خاکەکانی داگیرکراو دەژین نەبێت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەتەوەیی ئابووری فەلەستین و وەزارەتی بازرگانی تورکیا بەردەوامە.
تورکیا لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ بڕیاری سنووردارکردنی هاوردەکردنی ٥٤ کاڵا بە رژێمی داگیرکەر دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.