خۆپیشاندان لە زانکۆکانی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەردەوامە و لانیکەم ٢ هەزار کەس دەستبەسەر کراون.
لە ١٨ی نیسانەوە لە ژمارەیەکی زۆر زانکۆی ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە فەلەستین بەردەوامە.
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکان خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە فەلەستین بەردەوامن و رۆژ بە رۆژ فشاری دژی قوتابییەکان زیاتر دەبێت.
قوتابییەکان رووبەڕووی هێرشەکانی سیاسەتمەدارانی لایەنگری سەهیۆنیزم و پۆلیس و خۆپیشاندەرانی لایەنگری رژێمی داگیرکەر دەبن.
بە گازی فرمێسکڕێژ و گولڵەی پلاسیتیکی هێرش دەکرێتە سەر قوتابییەکان و دەستبەسەر دەکرێن.
لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا تاوەکو ئێستا لانیکەم ٢ هەزار خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون کە هەنێکیان مامۆستا و پرۆفسیۆرن.
خۆپیشاندەران داوا لە زانکۆکان دەکەن کە پشتگری لە ئاگربەست لە غەززە بکرێت و کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ شەریکەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر بهێنرێت. هەروەها داوا دەکەن کە کۆتایی بە پشتگری لە جینۆساید لە غەززە بهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.