شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا راگەیاند، "بانگێشتی خوشک و برا قوتابییەکان لە تورکیا دەکەین کە وەک قوتابییە ئەمریکییەکان بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن و چالاکییەکانیان زیاتر بکەن."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسی گرنگی رۆژەڤ کرد.
دەمیر لە سەرەتا پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی ئازادی میدیا کرد و وتی، "لە سەرەتایی پیرۆزبایی برا زەحمەتکێشە میدیاییەکان دەکەین. ئێمە هەرگیز قبووڵمان نەکردووە و قبوڵیشمان نییە لە وڵاتی ئێمە و لە سەرانسەری جیهاندا ڕۆژنامەنووسان تووشی فشار یان هێرش ببن، چونکە بە ڕاستگۆیی و بەگوێرەی بنەماکانی ڕۆژنامەگەری و ئەخلاقی هەواڵ بڵاودەکەنەوە. لە ٧ مانگی کۆتاییدا لە خاکەکانی داگیرکراو ٩٧ رۆژنامەنووس کوژراون و ١٦ رۆژنامەنووس بریندار بوونەتەوە. ٢٥ رۆژنامەنووس بەهۆی نووسینەوەی وەحشیەتی سەهیۆنییەکان دەستبەسەر کراون و ٤ رۆژنامەنووسیش بێ سەروشوێنن. جێگای داخەترین بەش ئەوەیە کە ڕۆژنامە جیهانیەکان تەنانەت ناتوانن لەسەر ئەو زەربە بنووسن کە ئیسرائیل لە میدیا داوە."
"بڕیاری تورکیا لەبارەی دەستوەردان لە دادگایی کردنی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دادگای نێودەوڵەتی گرنگە"
دەمیر ئاماژەی بەوەی کرد دەبێت تورکیا بۆ سزادانەوەی قاتیلەکانی سەهیۆنی بەڵگە پێشکەشی دادگا بکات و دواتر وتی، "بڕیارەی تورکیا لەمبارەیە گرنگە. دەبێت چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دیوانی داد مەحکوم بکرێت. بۆیە دەبێت تورکیا هەرچی بەڵگە، زانیاری، دیمەن و هەموو جۆرە بەڵگەیەکی دیکەی کە لە دەستیدایە پێشکەشی دادگا بکات. ئەمە ئەرکێکە لە بەرامبەر مرۆڤایەتی. گەلەکەمانیش چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە تورکیا لە قۆناغی دادگایی کردندا کاریگەرتر بێت."
ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بە بڕیاری تورکیا بۆ راگرتنی بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر وتی، "ئەگەر چی بڕیارەکە دەرەن دراوە بەڵام بڕیارێکی راست و گرنگە. بە پێی ئێمە واز لە هەڵەیەکی گەورە هێنراوە. هەموو ئەو وڵاتانەی کە درک بە مەترسی سەهیۆنی دەکەن و ئەسارەتی ژێر دەستی سەهیۆنیزم رەتدەکەنەوە، پێویستە بەرەیەکی هاوبەش لە دژی سەهیۆنیزم پێکبهێنن کە هەڕەشەیەکی هاوبەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی. تورکیا پێویستە سەرکردایەتی دروستکردنی پلانی کاری هاوبەش لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە بکات کە بە جۆرێک یان جۆرێکی تر هەڵوێستیان هەیە بەرامبەر بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جینۆسایدکار."
"بانگێشتی خوشک و برا قوتابییەکان لە تورکیا دەکەین کە وەک قوتابییە ئەمریکییەکان بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن و چالاکییەکانیان زیاتر بکەن"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی باس لە چالاکییەکانی قوتابییەکان لە زانکۆکانی ئەمریکا کرد و وتی، "رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٧ مانگە بەردەوامە لە جیۆنساید لە دژی گەلی فەلەستین. لە هەنێک زانکۆکانی ئەمریکا بە دەنگێکی بەرز لە دژی حکومەتی ئەمریکا خۆپیشاندان بەردەوامە کە بێ مەرج پشتگری لە رژێمی تیرۆری سەهیۆنی دەکات. لە وڵاتێک کە بنکەی ناوەندی سەهیۆنیزمە قوتابییەکان لە ١٧ی نیسانەوە لەگەڵ تەواوی فشارەکانی میدیا، پۆلیس و دەسەڵات بەردەوامن لە چالاکی. لە ١٧ی نیسانەوە ١٥٠٠ قوتابی دەستبەسەر کراون و ژمارەی قوتابییەکانی کە دەستبەسەر دەکرێن و لە زانکۆ دەردەکرێن رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. بەڵام سەریان نزم ناکەن و بەردەوامن لە بەرگری کردن لە شەرەفی مرۆڤایەتی. ئەمریکای ئیپریالیست لە جەنگی ڤێتنامەوە رووبەرووی گەورەترین چالاکییەکانی قوتابییەکان بووە. پیرۆزبایی قوتابییەکانی زانکۆکانی ئەمریکا دەکەین بۆ پاراستنی شەرەفی مرۆڤایەتی بەدەل دەدەن. بانگێشتی خوشک و برا قوتابییەکان لە تورکیا دەکەین کە وەک قوتابییە ئەمریکییەکان بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن و چالاکییەکانیان زیاتر بکەن."
"دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستوورێکی مەدەنی جێگای دڵخۆشییە"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی باس لە چالاکییەکان بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا وتی، "لە قۆناغی نوێی تورکیادا دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستوورێکی مەدەنی جێگای دڵخۆشییە. بۆیە هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی پەڕلەمان بۆ دەستوورێکی نوێ بە گرنگ دەنەڕخێنین. بۆ بەجێ هێنانی داوای کۆمەڵگا لەبارەی دەستوورێکی نوێ بێ گومان دەبێت تەواوی حیزبەکانی سیاسی کۆببنەوە و ئەگەر پێویست بێت واز لە هەنێک تیروانینەکانیان بهێنن. دەبێت بەڕێوبەرایەتی بە دەستوورێکی کودەتا کە ٤١ ساڵە بەردەوامە وەک شەرمێک ببینرێت. دەبێت چالاکییەکان بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی دادپەروەرانە هەرچی زووە دەستپێ بکات. هەروەها دەبێت لە تەواوی سەپاندنەکانی کە ئیرادەی نەوەکانی دەهاتوو سنووردار بکات بە دوور بوەستێت. ئەم دەستوورە دەبێت دەستوورێک بێت کە ڕەچاوی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بکات، ئەو دەستە یاسادانەرییە بەهێز بکات کە نوێنەرایەتی ئیرادەی میللەت دەکات، دادپەروەری لە نوێنەرایەتیدا مسۆگەر بکات و سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری مسۆگەر بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "جەهەپە لە یەکەم رۆژ کە دامەزراوە هەموو کاتێک سیاسەتەکەی بە هێرش سەر بەهاکانی مسوڵمانەکان بەڕێوە دەبات."
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.